ئێمه
کۆمیته‌ی رێکخستنی سویدی (یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان) نوێنه‌رایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی ده‌کات له وڵاتی سوید، ته‌مه‌نی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له وڵاتی سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، واته هه‌ر دوای دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ساڵی 1975. له‌و کاته‌وه تائێستا رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له وڵاتی سوید کارایانه به‌شداریمان کردووه له سه‌رجه‌م چالاکییه جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌ییه‌کانی کوردستانیان له وڵاتی سوید و هه‌رده‌م روڵی دیاریمان هه‌بووه له ناساندنی کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌له‌که‌مان به خه‌ڵک و داموده‌زگاکانی وڵاتی سوید له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌سات و رووداوانه‌ی که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان داهاتووه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه. له ئێستاشدا رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له وڵاتی سوید چالاکانه له ناو ره‌وه‌ندی کوردستانیان به‌شدارن له‌سه‌رجه‌م کایه رۆشنبیر‌و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و هه‌رده‌م پشتیوان و داکۆکیکاری ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مانن که خۆی له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بینێته‌وه. کۆمیته‌ی رێکخستنی سوید پێكدێت له چه‌ند که‌رتێکی ڕێکخستن که به شاره‌کانی سویددا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌رکی رێکخستن و نوێنه‌راتیکردنی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به مه‌به‌ستی تێکه‌ڵاوبوونیان به کۆمه‌ڵگای سویددا. کۆمیته‌که‌مان هه‌ردووساڵ جارێك له کۆنفرانسێکی دیموکراتیدا، ده‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ ده‌سته‌ی کارگێری هه‌ڵده‌بژێڕێت وه‌ك نه‌ریتیکی دیموکراتی و رێکخراوه‌یی کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن..
له ئێستاشدا ئه‌م هه‌ڤاڵانه ده‌سته‌ی کارگێری کۆمیته پێکدێنن: |